ئەو وێنەیە دوای 123 ساڵ ترس دەخاتە دڵی بینەرەكانیەوە رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

وێنەیەك كە لە ساڵی 1900 بڵاوكراوەتەوە، ئێستا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی شتێكی نامۆی تێدا دەركەوێت، ئەویش بوونی دەستێكی زیادە لەناو وێنەكەدا.

چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی كۆنی ئافرەتان بڵاوكراوەتەوە و بە ملیۆنان كۆمێنتی بۆ نووسراوە. وێنەكە بۆ ساڵی 1900 دەگەڕێتەوە، كە 15 ئافرەتن لە كارگەی رستن و چنین لە ئیرلەندا كار دەكەن. تا ئێرە ئاساییە بەڵام لەگەڵ وردبوونەوە بۆ دەردەكەوێت دەستێكی زیاد لە وێنەكە هەیە كە قۆڵی یەكێك لە ئافرەتەكانی گرتووە.

ئەم وێنەیە بە ملیۆنان كۆمێنتی بۆ نووسراوە، هەندێك دەڵێن لە كۆنەوە دەستكاری كراوە، بەڵام هەندێكی تر دەڵێن ئەو كات تەكنینكی وێنە وەك ئێستا بەرز نەبووە تا یاری لەگەڵ وێنە راستەقینەكە بكرێت. یەكێك لە كۆمێنتەكان دەڵێ‌، " هەر چۆنێك بێت كاتەكە تێپەڕیوە، بەڵام ترسام كاتێك دەستەكەم بینی".


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین