ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، کۆدەبێتەوە و لەسەر پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/ئادار/2023) حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى کوردستان، "بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لە بارەى "رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)" دەکات.

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە "کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان" دەخرێتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین