بە هۆى دروستبوونى شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە پۆلیس (21) کەس دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، بە هۆى دروستبوونى شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە، (21) کەس دەستگیر دەکات و دەڵێت، شەڕ و ئاڵۆزیان دروستکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/ئادار/2024) پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له ‌قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ شه‌ڕله‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو، كه‌ بووه‌ هۆی‌ برینداربونی‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌، دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، دواى لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون، "ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ كه‌بووبوونه‌ هۆی‌ دروستبونی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزی‌ نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە، توانرا 21 تۆمه‌تبار لە هەردوولا ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کە بەتۆمەتباران بووە."

له‌كاتی‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزیى هەردوو بنەماڵەکەدا، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ کراون.

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران بە بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی‌ 405-31 ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌ گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین