سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى هەرچى پێویست بێت ئەنجامى دەدەین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ میرى ئێزیدییان دڵنیایی دەدات، "كه‌ ‏پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام" دەبین.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/ئادار/2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان ‏كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ ديدارێكێدا، "دۆخى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ‏ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.‏"

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و میر حازم تەحسین بەگ، جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏"جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى ‏عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ‏بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ‏يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئامادەیی هەموو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى ‏مافه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خستەڕوو، هه‌روه‌ها "دڵنيايى دا كه‌ ‏پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ‏هه‌رچى پێويست بێت بۆ ڕزگاركردن و يارمه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت. "

‏لە کۆبوونەوەکەدا ميرى ئێزدييان، "سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ ‏پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش ‏هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان بۆ ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانيان، ‏ده‌ربڕى."

هەروەها مێر حازم تەحسین بەگ ئاماژەى بە ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى به‌ڕێز ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى ‏پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له‌ ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین