سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و لۆید ئۆستن کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیریى بەرگریى ئەمەریکا، سەردانى بەغدا دەکات و ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی لەشکرى هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى/ئادار/2023) لۆید ئۆستن، وەزیرى بەرگریى ئەمەریکا، دواى سەردانیکردنى بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر دەگاتە هەرێمى کوردستان.

وەزیرى بەرگریى ئەمەریکا لە سەردانییەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی لەشکرى هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، چاوەڕێ دەکرێ چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و پشتیوانییەکانى ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە و شەڕى تیرۆر و جمۆجۆڵى تیرۆریستانى داعش تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەى نێوان هەردوولا بێت.

هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمى کوردستان زیاتر لە دوو هەزار سەربازى وەک ڕاوێژکار و ڕاهێنەر بۆ مەشقپێکردنى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لێرە کار دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین