سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پشتگیرى لە کارەکانى یونسکۆ لە هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى يونسكۆ، هەموو پشتگیرییەکى لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستانى بۆ کارەکانى یونسکۆ دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/مارس/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى يونسكۆ، ‏باسيان له‌ كار و چالاكييه‌كانى يوونسكۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "‏تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ شوێنه‌وارى مێژوويى و ‏دێرينيان تێدايه‌.‏"

پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، ته‌وه‌ريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، ‏تيايدا خاتوو ئازوولاى ئاماژه‌ى به‌ هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى پرۆژه‌كه‌ كرد و سوپاس و ‏پێزانينى بۆ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و ‏هه‌ماهه‌نگييه‌ى پێشكه‌ش به‌ تيمه‌كانى يوونسكۆى ده‌كه‌ن.‏

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، "كار و چالاكييه‌كانى يۆنسكۆى له‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ ‏په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.‏"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین