شەپۆلێکى باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ شەپۆلێکى باران باریى بە لێزمە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکووک دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، "لە ئێوارەوە کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو بەشێک لە پارێزگاى کرکووک و ئیدارەى گەرمیان."

زياترى ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانى بەردەوام و هەورە تریشقە کاریگەرى ئەم شەپۆڵى باران بارینە تا رۆژى پێنج شەممە کاتەکانى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، "دەبێت لەسەر سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و قەزاو ناحیەکانى وەک چوارتا بەرزنجە ماوەت چەمچەماڵ تاسڵوجە سەنگاو قەرەداغ پێنجوێن وە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان لەکاتى باران بارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت . رۆژى پێنج شەم کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین