شەپۆلێکى بەفر و باران ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ دابارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، لە هەولێر و دهۆکیش باران دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری دابارینی نمە بارانباران لە زۆربەی ناوچە شاخاویيەکاندا وە بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم"، دەبارێت.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "پێشبینی نمە بارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە بەردەوامی دەبێ تاکو کاتەکانی ئێوارە، کە پێش بینی دەکرێ رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت."

سەبارەت ڕەوشى کەشوهەواى سبەى هەینى، "ئاسمان بەگشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین