سەرۆک بارزانى: ڕێگە نادەین خوشك و برایانی ئێزیدی پەراوێز بخرێن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (11/ئادار/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و شێخ عەلی ئەلیاس بابا شێخ و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی كۆبوویەوە.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەو كۆبوونەوەیەدا میری ئێزیدیان، "كورتەیەكی لە ئەنجامی سەردانەكەی بۆ دەرەوی وڵات بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و پێزانینی خۆیشی بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادكردنی شنگال و پاراستن و پاڵپشتیكردنی كوردانی ئێزیدی و پێكهاتەكانی تر دەربڕی."
هەروەها دەشڵێت، "جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە بە زووترین كات ڕێككەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێ و كۆسپ و تەگەرەی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان نەمێنن."

سەرۆک بارزانى ڕایگەیاند، "بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی شنگال دەكات و بە پێویستشی زانی ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان شنگال بەجێ بهێڵن و بارودۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و بدرێتەوە دەست خەڵكی ڕەسەنی شنگال."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆك بارزانی ئامادەبوانی كۆبوونەوەكەی لەوە دڵنیا كردەوە كە، "بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت خوشك و برایانی ئێزیدی تووشی نیگەرانی و پەراوێزبوون ببن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment