شەپۆلێکى دیکەى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسێکى کورد پێشبینى دەکات، هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و دەشڵێت، ڕۆژى (15)ى مانگ شەپۆلەکە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (11/ئادار/2023) ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى ڕایگەیاند، پێشبینى دەکەین ڕۆژى (14)ی ئەم مانگە ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوایەکی شێداری گەرمی لەگەڵدا دەبێت سەرەتاش لەسنووری پارێزگای دھۆک کاریگەری ئەبێت بە بارانبارینی پچر پچر و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکەشدا بە تاوە بارانی بەخور و بەلێزمە.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، رۆژی (15)ی مانگ ئەگەر هەیە شەپۆلەکە بەھێزتر ببێت، بەتایبەت لەسەر سنوری پارێزگای دھۆک بە چالاکبوونی ھەورە تریشقەی بەھێز و بارانی بەلێزمە و زۆر، لە کاتە جیاوازەکانی نیوەرۆى ڕۆژى چوارشەممە بۆ شەو کاریگەری فراوانتر ئەبێت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان، بە تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە بەرێژەی جیاواز لەھەر ناوچەیەکدا کاریگەری ئەبێت.

هەروەها دەشڵێت، ڕۆژى (16)ى مانگ کاریگەری بارستە ھەوا شێدارەکەی باشوور کەمدەبێتەوە و سەنتەری نزمە پاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەگاتە ناوچەکانمان کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند بارانی پچر پچر بەردەوامی ئەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین