سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی سوید جەخت لەسەر رێككەوتننامەی شنگال دەكەنەوە کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی و جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق، لە سەلاحەدین دیدارێكیان هەبووە و بە یەكەوە جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كردووەتەوە.

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە راگەیێندراوێكدا باسی لەوە كردووە، لە سەلاحەدین ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئاداری 2023 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق كردووە و لە دیدارەكەیاندا. "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و جێبەجێبوونی بەرنامەی حکوومەتی عێراق تاوتوێ کراوە".

لە بەشێكی راگەیێنداراوەكە هاتووە، "ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەکانی هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری لەسەر داهاتووی عێراق و ناوچەکە و جەختیش لە جێبەجێبوونی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال کرایەوە".

هەر لە راگەیێندراوەكەی بارەگای بارزانی ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، كە باڵیۆزی سوید پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق خستووەتە روو، سەرۆك بارزانیش سوپاسی گەل و حکوومەتەکانی سویدی کرد کە هەمیشە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەڕووی گەلی کوردستان کردوەتەوە و پاڵپشتی دۆزی گەلی کوردستان بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین