ئەندامێكى سەركردايەتى بزووتنەوەى ئيسلامى دەستى لە كار كێشايەوە کوردستانی

نوچەنێت

حەسەن شوكر، ئەندامى سەركردايەتى بزووتنەوەى ئيسلامى ڕايگەياند، "وەک ئەندامێکی شورا و سەرکردایەتی بزووتنەوە لە باڵی حاجی عرفانی مامۆستا مەلا عەلی دەکشێمەوە و چیتر بەشداری کاری حزب و سیاسی ناکەم."

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) حەسەن شوكور لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەيسبووك بڵاويكردەوە، "لێرەوە ڕایدەگەیەنم وەک ئەندامێکی شورا و سەرکردایەتی بزووتنەوە لە باڵی حاجی عرفانی مامۆستا مەلا عەلی دەکشێمەوە و چیتر بەشداری کاری حزب و سیاسی ناکەم لەگەڵیان و خۆم بە دور دەگرم لە ئیش و کاریان و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیم پێیانەوە نەماوە لەم ساتەوە."

سەبارەت بە هۆكارى دەست لەكاركێشانەوەى نووسيوويەتى، "ئاشکرایە بابەتی پارلەمان لە ئێستادا بابەتێکی هەستیار و گرنگە، بۆ کاری سیاسی و ئەدای حزب بەتایبەتی لە دۆخێکداین کە ماوەی یاسایی پارلەمان تەواو بووە و ناکرێت لەم بێ یاساییدا بەشداری بکرێت و بخرێتە دۆخێکی خراپی مامەڵە کردنەوە."

لە كۆتايى پەيامەكەى نووسيويەتى، "ئەبێت حزب خۆی ئاقڵ و ژێرانە لە قۆناغی ئێستای سیاسەت و جەماوەری بوونی بڕوانێت و بزانێت چۆن مومامەرەسی سیاسەتی خۆی ئەکات."

سەبارەت بە هەوڵەكانيشى دەڵێت، "من هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆرمدا، لەگەڵ مەڵبەند و ئۆرگان و کادیرانی بزووتنەوە کە لە ئێستادا بەشداری پارلەمانی ماوە بەسەرچوو نەکەین و بەرتوڕەی جەماوەری و خەڵکی دۆست و دڵسۆزی موسڵمان نەکەوین، لەم بارەیەوە زۆر کارمکرد، بەڵام بە داخەوە بە گوێم نەگرا و قسەی من بەهەند وەرنەگیرا، تەنها مەبەست لە بەشداریکردن خراپکردنی دۆخێکی ترە بۆ بزووتنەوە و ئەندامانی بزووتنەوە."

دەستلەکارکێشانەوەى ئەو ئەندام مەکتەبى سیاسییەى بزووتنەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاری عەبدولەتیف پەرلەمانتاری پێشوى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ڕایگه‌یاند، "بۆ یەك كاتژمێریش بێت بزوتنەوەی ئیسلامی شوێنی كورسییە بەتاڵەكانی یەكگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان پڕدەكاتەوە"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین