ئه‌نتۆنى بلينكن نامەیەک بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەنێرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريكا نامەیەک بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەنێرێت، لەنامەکەدا نووسیویەتى، "ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه."

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يشت، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "تيايدا خۆشحاڵيى خۆى به‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان ده‌ربڕيوه‌ له‌ ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له‌ شوباتى ڕابردوو‌."

لە بارەى کێشەکانى هەولێر-بەغدا ئه‌نتۆنى بلينكن ئاماژە بەوە دەکاتە کۆبوونەوەکەى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، "ده‌رفه‌تێك بووه‌ بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن‌."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌ نامه‌كه‌يدا به‌ڕێز بلينكن دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه."

پەیوەست بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمەریکا لە نامەکەدا، "پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سه‌روه‌ريى عێراق، ده‌ربڕيوه‌."

له‌ (18-2-2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا  له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین