سوودانى ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ ته‌بایی و له‌یه‌كگه‌یشتن دەکات
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی ده‌ربڕی بۆ "ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو تا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق دووپات كرده‌وه و ئه‌و كارانه‌ی تا ئێستا له کارنامه‌ی حکوومه‌ت جێبه‌جێی كردوون، به ئه‌رێنی و مایه‌ی ئومێد ناوزه‌د كرد.
لە بەشێکى تر‌ى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی "ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی بۆ ته‌بایی و له‌یه‌كگه‌یشتن"كرد.
هاوكات سوودانی دووپاتی كرده‌وه "كه سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، پێكه‌وه گرێدراوه، به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یشی به خزمه‌تێكی بچووك زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره كراوه."
.jpg)
دەشڵێت، هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی و پێویستیی "ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان هێز و پێكهاته عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هاوڕا بوون، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕۆڵی له پێشخستنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوە، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێکرد.
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوانیان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی به‌شدارییان له "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پارێزگار و سه‌رۆكی ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گۆڕییه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment