سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەردانى سلێمانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندى دیدارى سلێمانى  گەیشتە پارێزگاى سلێمانى، لە ڕۆژى یەکەمى دیدارەکە وتارێک پێشکەش دەکات لە زانکۆى ئەمەریکى سلێمانى.

بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (15/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە فڕۆکەى نێودەوڵەتیى سلێمانى لە لایەن قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

دیدارى سلێمانى دوو ڕۆژ دەخایێنێت، لە ڕۆژى یەکەمى دیدارەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق وتارێک پێشکەش دەکەن.

چاوەڕێ دەکرێ لە چوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ سلێمانى، سەرۆکى کوردستان چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجام بدات.

دیدارى سلێمانى بە بەشدارى چەندین سەرۆک و سیاسەتمەدار و توێژەرى بیانى بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لە عێراق بەڕێوەدەچێت، لەلایەن زانکۆى ئەمەریکى سلێمانى ئەنجام دەدرێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین