ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى، "دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان." تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/ئادار/2023)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى  هەرێمى کورستان، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت "بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان."

لە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکە پەیوەست دەبێت بە، "دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ."

ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێم دەڵێت، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا "بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین