بوونەوەرێكی وشكاوەكی كۆنتر لە دەیناسۆر دۆزرایەوە رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

تیمێكی سویدی و نەرویجی جۆرە بوونەوەرێكیان لە جەمسەری باشوور دۆزیوەتەوە، بەر لە دەیناسۆرەكان هەبووە سەرەتا بوونەوەرێكی وشكاوەكی بووە و دواتر لە مەلە راهاتووە، بووەتە بوونەوەرێكی تەواو ئاوى.

ئاژانسی دۆچیە ڤیلەی ئەڵمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە  و تێیدا هاتووە تیمێكی زانایانی سوید و نەرویج لە دوورگەی سپیتسبێرگن لە جەمسەری باكووری زەوی لەژێر سەهۆڵ شوێنەواری بوونەوەرێكی دەریایان دۆزیوەتەوە كە بە "دڕندەی دەریاكان" ناوی دەبەن و دەڵێن ئەو بوونەوەرە بەر لە دەیناسۆرەكان هەبووە و سەرەتا بوونەوەرێكی وشكاوەكی بووە، واتە لە وشكانی و ئاودا ژیاوە، بەڵام دواتر توانای مەلەی زیادتر بووە بۆیە بە تەواوی بووەتە بوونەوەرێكی ئاوی.

ئەو بوونەوەرەی باسكراوە سەرەتا پێی هەبووە، جۆرێك بووە لە خشكۆكەكان و دەچێتەوە سەر ئەو بوونەوەرانەی كە بە ئەكسیۆدەیانسور دەناسرێن " Ichthyosaurs" نزیكەی 250 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین