دژەتیرۆرى کوردستان: حەوت کەس لە رووداوى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرەکەى دهۆک گیانیان لەدەستداوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان، زانیارى نوێ لەسەر کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەخاتەڕوو و دەڵێت، "تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان" لەدەستداوە.

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/ئادار/2023) دژەتیرۆرى کوردستان لە بارەى کەوتنەوخوارەوەى هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە."

ڕاگەیێندراوەکە زانیارى زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت، "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە."

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە حەوت کەسن؛ چوار پیاو و سێ ژن، سەرجەمیشیان گەنجن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین