بە تۆمەتى بریندارکردنى کەسێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە هەڵساون بە تەقەکردن لە هاووڵاتییەک و بریندارکردنى.

ئەمڕۆ هەینى (17/ئادار/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتییەك و برینداركردنی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەپێى ڕاگەییندراوى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەوەى دوو کەس بە گولە کەسێکى ترى بریندار دەکەن، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە، هەروەها توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە هاوڵاتییەكەیان پێ‌ بریندار كردبوو .

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەریەكە لە تۆمەتباران (ر،ع،أ لەدایكبووی 2005 و ب،أ،س لەدایكبووی 2002) بەناسنامەكورد و دانیشتوی قەزای شارەزوور بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین