سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هەنگاوەکانی ئێستای حکومەتی عێراق مایەی ئومێدن
نوچەنێت:
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (18/ئادار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماوريتزيۆ گرێگانتى، باڵيۆزى ئيتاليا له عێراق کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان" كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانين بۆ پشتگيريى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕى، لە ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ڕایگەیاند، "كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ردوودا هه‌يه و هه‌نگاوه‌كانى تا ئێستاى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لەوەکردەوە، كه "به‌غدا هاوبه‌شى سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانه و جگه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هيچ ڕێگه‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م هه‌ردوولادا نييه."
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، باڵيۆزى ئيتاليا ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له كۆنفرانسى مانگى شوباتى ڕابردوو له ميونشن به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا‌و ڕاشیگەیاند، "كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زياتر ڕووى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بێت و بوارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر ده‌كات."
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پوخته‌ى كار و چالاكييه‌كانى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، کە كونسولى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment