بۆ خواردنى نه‌ورۆز..  یەك کیلۆ گەڵامێو بە ٤٠ هەزار دینار فرۆشراوە رەنگاورەنگ

سیهام میران – نوچەنێت

وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌ گرانكردنى خۆراك له‌ كاتى بۆنه‌كان، گوته‌بێژى پێشووى هه‌ولێر نموونه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "رۆژێك به‌ر له‌ نه‌ورۆز گه‌ڵامێو به‌ 40 هه‌زار دینار فرۆشراوه‌ و ئه‌مڕۆیش به‌ هه‌زار و 500 كه‌س نه‌یده‌كرێ ".

ئەمرۆ یەکشەمە ٢٨ی ئادار، کاروان خۆشناو وته‌بێژى پێشووى پۆلیسی هەولێر لەلاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌ فەیسبووک نوسیویەتی، "بە مەبەستی خۆئامادەکردن و لێنانی دۆڵمە بۆ گەشتی نەورۆزی ئەمساڵ لە رۆژی ٢٠ی ئادار، یەک کیلۆ گەڵامێو(پەلکە مێو)، بە چل هەزار دینار فرۆشراوە و چارەگی بە دە هەزار دینار بووە لە بازاری ژێر سەقیفەی جسری سەیداوەی هەولێر".

کاروان خۆشناو به‌داوداچوونى بۆ بابه‌ته‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێ،  "ئەمرۆ لەگەڵ سەوزەفرۆشەکە قسەم کرد گووتی ئێمە کیلۆمان بە بیست هەزار کڕیوە لە عەلوە، چونكه‌ خواستێکی زۆری لەسەر بوو بۆ نەورۆز و لای خۆمان بە چل هەزارمان داوە و خەڵك چارێگێکی بە دە هەزار دینار بە مەمنونی دەبرد".

كاروان خۆشناو به‌ توانج باس له‌ نرخى ئه‌مڕۆى گه‌ڵا مێو ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئەمرۆش کیلۆی بە 2000 بوو نه‌یده‌كرێ". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین