کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، ئاسمان هەوری تەواودەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت, لەکاتەکانی نیوەڕۆ دا نمە باران دەست پێدەکات وهەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەسنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم .

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، سبەى چوارشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانى، هەروەها پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ڕۆژى سێشەممە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین