سەرەڕاى بارانبارین ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردووە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، پێشبینى دەکات لە ڕۆژانى داهاتووى نەورۆز ژمارەیەکى زۆر گەشتیار سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن و دەڵێت، بارانبارین کاریگەرى نابێ لەسەر هاتنى گەشتیاران.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/ئادار/2023) ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارین بۆ ماوەی رۆژێک نابێتە رێگر لە بەردەم هاتنی گەشتیاران بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمەل جەلال جەختى لەوەدەکاتەوە، ڕۆژانى داهاتووى جەژنى نەورۆز، گەشتیارى زیاتر سەردانى شوێنە گەشتیارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام بەروارد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەکرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە ئامارى فەرمى ژمارەى ئەو گەشتیارانەى بۆ گەشت و سەیران هاتوونەتە هەرێمى کوردستان بڵاودەکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین