بارەگاى بارزانى: بە تووندی ئیدانەی شەهیدکردنى چوار هاووڵاتى جندرێس دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى سەرکۆنەى شەهیدکردنى چوار هاوڵاتییەکەى جندرێس دەکات و دەڵێت، "بە تووندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (21/ئادار/2023) بارەگاى بارزانى، ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى شەهیدکردنى چوار هاووڵاتى کورد بڵاوکردەوە و دەڵێت،  "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن."

 

دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی: 

بەناوی خودای میهرەبان 

بە تووندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان نەورۆز، لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. 

لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ڕاشیدەگەیێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن. 

بارەگای بارزانی

21ی ئازاری 2023ی زایینی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین