وەزارەتی پەروەردە خشتەی دەوامكردنی مامۆستایانی لە ناوەندەكانی پەروەردە بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا خشتەی دەوامكردنی مامۆستایانی لە ناوەندەكانی خوێندنی پەرەروەدە بڵاوكردەوە و بۆ هەر وانەیەك پێنج خولەكی كەمكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار/2023) وەزارەتی پەروەردە راگەیاندراوێكی لەبارەی دەوامی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن بڵاوكردەوە.

دەقی راگەێندراوێكی وەزارەتی پەروەردە:

پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانتتان لێدەکەین ، دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە ، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەم جۆرە دەبێت :

1- هەر وانەیەک 5 خولەک کەمدەکرێتەوە.

2- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە ، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.

3- خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.

سامان سیوەیلی

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین