لایەنگرانى يەبەشە دەیانەوێ بە خۆپیشاندان هێزەکانى یەبەشە بگەڕێنەوە ناو شنگال کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ هاتنى هێزەکانى یەبەشە و ئاسایشى ئێزدخان بۆ شنگال چەند ڕۆژێکە لاینگرانى ئەو هێزانە گردەبنەوە و ئەمڕۆش بەنیازن خۆپیشاندن ئەنجام بدەن.

حوسێن حەجى نوێنەرى ئەنجوومەنى شنگال، بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەبەشە و هێزەکانی سوپای عێراق بە هاوبەشی لە بازگەکان هەن، بۆ خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆ بڕیارە لە شنگال ئەنجام بدرێت. 

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە رێگری لە ئۆتۆمبێلەکانی یەکەینەکانی بەرخودانی شنگال -یەبەشە- و ئاسایشی ئێزدخان بۆ نێو شنگال لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراق ڕاگیراون ، ئەمڕۆ بەشێوەیکی کاتی رێگەیان پێدرا بێنە ناو شنگال بۆ ئەوەى بە هاوبەشى بازگەکان بەڕێوەببەن.

هەروەها حوسێن حەجى دەشڵێت، دوێنێ شەوی رابردوو سوپای عێراق و بەڕێوەبەری فەرماندەکانی یەبەشە لە لە کۆبوونەوەکە گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو ناکۆکییانەی لە چەند رۆژی رابردوو لەنێو شنگال هەبوو بکەن، پێموایە لەسەر بەڕێوەبردنی بازگەکانیش بە هاوبەشی رێککەوتوون.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ وتەبێژى جێگرى سکرتێرى نەتەوەیەکگرتووەکان داواى جێبەجێکردنى ڕککەوتنى شنگالى کردووە و گووتیشى، پێوستە ڕێککەوتنەکە بە تەواوى جێبەجێ بکرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین