کەشناسى هەرێم: ئەمرۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەى پێشبینى بارانبارین دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (25/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاند بڵاویکردەوە، "ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاويیەکان."

كەشناسى هەرێم سەبارەت کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە کانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم."

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێمى کوردستان، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ .

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین