تێچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلارە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکراى کرد، تێچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلارى پێویستە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/ئادار/2023) هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دیاریکردنى رۆژی (18)ـی تشرینی دووەمی (2023) لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، ئەم رێکەوتە رۆژێکی گونجاوە و ماوەی نزیکەی هەشت مانگ لەبەردەم کۆمسیۆن و هابەشەکانی کۆمسیۆندا هەیە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 ئاماژە بەوەکرد، تێچووى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلارى پێویستە.

هندرێن محەمەد، سەبارەت بە تێچووى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان گووتیشى، ئەمجارە لەبەرئەوەی تەکنەلۆجیا و بایۆمتری دێتە نێو هەڵبژاردنەوە، بەشێكی ئەو بودجەیە دەبێت لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراقی یەکلایی بکەینەوە، وە دەبێ بودجە و تێچووی هەڵبژاردن تا کەم بێت باشترە، بەڵام بەجۆرێک بێت کە کاریگەری لەسەر کوالیتی نەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین