شاندى حكومەتى هەرێم بەرەو بەغدا بەرێكەوت کوردستانی

نوچەنێت

فەرمانگەى ميديا و زانيارى حكومەتى هەرێمى كوردستان راگەيێندراوێكى بڵاويكردەوە تێيدا هاتوو، شاندێكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە سەرۆكايەتى ئاوات شێخ جەناب، وەزيرى دارايى و ئابوورى حكومەتى هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسى نەوت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/ئادار/ 2023) شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەکاتەوە و بەردەوامی بە دانووستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەدەن.
شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری کە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و هەریەک لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامی شاندەکەن.
بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى فەرمانگەى ميديا و زانيارى، ئەم شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت دەکەن و درێژە بە دانووستاندنەکان دەدەن بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامبدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین