وەزارەتى ئەوقاف کاتەکانى بانگدان لە هەرێمى کورستان ڕێکدەخات کوردستانی

نوچەنێت:

گوتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، لە رێگەیەى لیژنەیەکەوە لەمەودوا ھەر پارێزگایەک کاتی تایبەتی بانگی دەبێت و دەڵێت، لە ماوەى ساڵێکدا (129) مزگەوت دروستکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/ئادار/2023) نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە رووداوى ڕاگەیاند، لە رەمەزانی ساڵى ڕابردوو ساڵ ئەمساڵ (129) مزگەوت لە هەرێمی کوردستان دروستکراون، بە گشتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (400) مزگەوت لە هەرێمی کوردستان زەوییان بۆ دابینکراوە و دروستکراون کە بەشێکیان هێشتا لە ژێر دروستکردنن.

بەپێى ئامارى وەزارەتى ئەوقاف، لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و (820) مزگەوت هەن، لە سێ هەزار و (380) مزگەوتیان گوتاری هەینی پێشکەش دەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتى ئەوقاف لە ڕێگەى لێژنەیەکی پسپۆری شەرعزان و ئەکادیمی سەرقاڵی رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگدانن لە ھەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی رێکارە شەرعییەکان ھەر پارێزگایەک کاتی تایبەتی بانگی دەبێت و سەرجەم مزگەوتەکان پێیەوە پابەند دەبن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین