ئەڵمانیا جەخت لە پێشتوانیکردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت و تێیدا جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (28/ئادار/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ خاتوو ئانالێنا بێربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه‌ پێگه‌يشت.

سەرۆکایەتیى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا "وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازيى دۆستانه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى سه‌ردانيدا بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆژانى 7 ـ 10ى ئه‌م مانگه‌دا، جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌واميى هه‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له‌ هه‌رێمى كوردستان داوه‌."

خاتوو ئانالێنا بێربۆك لە بەشێکى ترى نامەکەیدا، "سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕيوه‌ بۆ ميوانداريكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌ ئه‌نجامى هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش له‌ ساڵى 2014ـه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان داڵده‌ دراون، به‌تايبه‌تيش ئاواره‌كان له‌ هه‌ردوو پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى."

هەروەها وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا، "پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنى خۆيان دووپات كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات بۆ گفتوگۆ و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌. هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ به‌لاى ئه‌ڵمانياوه‌ گرنگه‌ كارى جددى له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكرێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین