ئاسایشى سلێمانى باندێکى پێنجى کەسى بە تۆمەتى دزیکردن دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،  باندێکی گەورەی دزیکردنیان دەستگیرکردووە، کە لە قەزاى بازیان بڕێکى زۆرى پارە و ئاڵتونیان دزیوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (28/ئادار/2023) ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەنتەری قەزای بازیان و شارۆچکەی بەردەقارەمان باندێک هەستاون بە دزیکردن لە دوو ماڵ، بڕێکی زۆر لە پارە و ئاڵتون و مۆبایلیان بردووە.

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، دواى بە دواداچوون و گەڕان و بە هەوڵى شەونخونی هێزەکانمان ، زانیاری وورد و پێویست لەسەر تۆمەتباران و ناسنامەیان بەدەست هات، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا سەرجەمیان کە پێکهاتبوون لە (5) تۆمەتبار دەستگیرکران و ڕاپێچی یاسا کران، ترس و دڵەڕاوکێ ی هاوڵاتیانی قەزاکە کۆتایی پێهات .

سەبارەت بە ناسنامەى تۆمەتبارەکان ناوەکیانیان بەمشێوەیەى خوارەوەیە: 

(س، ح، م)، (س، ئ، م)، (ش، س، ک)، (م، ج، ی)، (ڕ، ر، ر).

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین