کەشناسی: شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

ديلان رەشاد گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەياندن رايگەياند، سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە شارەکانیش باران دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ئادار/2023) گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی لە ناوچە جیاکانی پارێزگای هەولێر نمە باران دەبارێت و درەنگێکی شەو بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت.

هەر سەبارەت بە كەشو هەوا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رايگەياند،  سبەی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، رۆژی هەینی هاوشێوەی زستان سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما 6 بۆ 10 پلەی سیلیزیی بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و بەرەبەیانیی رۆژی شەممە ئەگەر هەیە لە سەنتەری سلێمانیش پرووشە بەفر ببارێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین