زەوییە سندووقیەکان مۆڵەتى دروستکردنى خانوویان پێدەدەرێ کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "لە بەیانییەوە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان، دەتوانن ڕێگەپێدان وەربگرن بۆ دروستکردنى خانوو."

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/ئادار/2023) پارێزگاى هەولێر بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان بۆ دروستکردنى خانوو، لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پارێزگاى هەولێر، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا، ئەو هاووڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدوا داچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕێگە پێدان، ئەوانەشى کە هێشتا داوکاریان پێشکەش نەکردووە، لەبەیانییەوە با دەست بە مامەڵەکانیان بکەن."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ژمارەیەکی بەرچاوو لە هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایى گشتیى شارەوانییەکانی داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی دەکەن، لەوبارەیەشەوە مه‌سرور بارزانی، سەرۆكى حکومەتى هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێكارەكان، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كەمدەرامەت چارەسەرى گرفتی ئەو زەویانە بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین