دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى جارێکى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سەر هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/نیسان/2023) زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو دەزگاى هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کۆدەبنەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن.

زیاد جەبار ئەماژەى بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا شاندى هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن دەکەن.

شاندى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى جارێکى تر کۆبوونەتەوە، وا بڕیارە کۆبوونەوەى داهاتوو لە بارەگاى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى بەڕێوەبچێت بۆ یەکلاییکردنەوەى ئەو کێشانەى پەیوەندییان بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە هەیە.

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا، فەرمانێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان خوێندەوە و گوتى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی (2005)ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، رۆژی (18-11-2023)ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین