سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پێشمەرگە هێزى گەلى کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمى ڕاگەیاندنى فیرقەى (یەک) و (دوو)ـى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە و تیێدا وتارێکى پێشکەشکرد و گوتى، ئامانجی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دروستکردنی هێزێكی نیشتمانییە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی یەکەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، دەبێ هەموو پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابین بکەین.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هاوپەیمانان نایانەوێت پێشمەرگەی حیزب هەبێت و ئەوان پشتیوانییەکی گەورەی پرۆسەی چاکسازی دەکەن، هەروەها دەبێ بەرگى حیزبایەتى لەسەر هێزى پێشمەرگە لاببردێت.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە، کە یەکخستنەوەی پێشمەرگە داوایەکی رەوای خەڵكی کوردستانە و دەبێت پێشمەرگە بکەینە هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی.
هەروەها گوتیشى، دەبێ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لە هێزەکانى پێشمەگەرکوردستان بەشدار بن، پێشمەرگە وەک هەمیشە هێزى هەموو گەلى کوردستانە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment