وەزارەتى کارەبا ڕاگەیێندراوێکى لەسەر کوژرانى ئەندازیارەکەى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان لەسەر رووداوى کوشتنى ئەندازیار (شادى عەبدوڵڵا) لە ناو بیناى وەزارەتى کارەبا، ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و بە فەرمانبەرێکى دڵسۆز و بە توانا ناوى دەبات.
لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبادا هاتووە، " ئةندازيار لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بەدەمانجە كوژراو لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیركرا."
دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ كاتژمێر 10:18 سەرلەبەیانی رێكەوتی 29/ 3/2021 لەكارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادیە عەبدوڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بەدەمانجە كوژراو لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیركرا و دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنیەكان بكوژەكەیان دەستگیركرد. ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین خوا سەبوری كەسوكاری بداتەوەو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment