نەتەوە یەكگرتووەكان: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەنگاوێكی گرنگە کوردستانی

نوچه‌نێت

نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق "یونامی" دەسخۆشی لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات و دەڵێ‌، "دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگە".

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی نیسانی 2023 یۆنامی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەسخۆشی لە هەولێر و بەغدا دەكات بۆ ئەو رێككەوتنەی دوێنێ‌ ئەنجامیان دا، لە دەقەكەی هاتووە، "دەسخۆشی لە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش هەنگاوێکی گرینگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز و بەهێزکردنی یەکییەتیی نیشتمانی و گەشەکردنی ئابووریی عێراقیش لەپێناو خزمەتکردنی هەموو عێراقییەکاندا".

دوێنێ‌ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق رێككەوتنێكی نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان واژۆ كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین