لە سنوورى سیدەکان بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلى هاونیشتمانییەک دەتەقێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە گوندێکى سنوورى قەزاى سیدەکان مینێێکى چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە، بەڵام بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى نیسان/2023) ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە گەرووى سنگان لە سنوورى سیدەکان بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلى گوندنیشنان تەقییەوە.

قایمقامی قەزای سیدەکان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو شوێنەى مینەکەى تێدا تەقیوەتەوە، لە ساڵى (2017) لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى پەکەکە بوو و ئەوانش دایاناوەتەوە.

ئیحسان چەلەبى دوووپاتى دەکاتەوە، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا سێ هاووڵاتى تێدا بووە، کە بە مەبەستى هێنانەوەى گیاى بەهارە چووبونە ئەو شوێنە، بەڵام هیچیان بریندار نەبوونە تەنها ترساون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین