سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵا بەحركەیی دەكات، دەڵێت، “به‌ ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستيان پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن."

پێنجشەممە (شەشی/ نیسان/ 2023) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەیب بەحركەیی كرد. 

دەقی پرسەنامەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب مه‌لا عه‌بدوڵلا به‌حركه‌يى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى، وه‌ك كه‌سايه‌تى و زايانايه‌كى لێهاتوو له‌ خانه‌واده‌يه‌كى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى‌ و ئايينى، به‌ ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستيان پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. گيانى شاد و يادى به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/6

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین