راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ تەقینەوەیەک یان بۆردوومانێک نەبووە کوردستانی

نوچەنێت

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تەقینەوە و کەوتنە خوارەوەی درۆنێك لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانە رەتیدەکاتەوە هیچ روویدا بێت.

ئەمڕۆ هەینی (حەوتی/ نیسان/ 2023) دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، هیچ تەقینەوەیەک یان بۆردوومانێکی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەکراوە؛ ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لە تەقینەوە یان بۆردوومان دەکەن.

لە لایەكی ترەوە خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی سلێمانی گوتی،"ئاسایش ئاگادار نەکراوەتەوە و ئەوەی ئاگادار بین ئەوەیە کە هیچ رووداوێکی بۆردوومانکردن یان مووشەکی نەبووە".

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانەش، بەگوێرەی لێدوانی فەرمانبەرێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە رووداوی گوت، "لەنێو فڕۆکەخانەدا چاڵێک هەیە و هەندێک گژوگیای وشکی تێدا کۆکراوەتەوە و خۆمان سووتاندوومانە؛ هیچی نەخوازراو رووینەداوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، بە درۆن هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە تێیدا بەرپرسێكی باڵای رۆژئاوا كراوەتە ئامانج، بەڵام بەرنەكەوتووە. 

لە هەفتەی رابردوو حكومەتی توركیا هێلە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی راگرت، دواتریش هەریەك لە وەزارەتی دەرەوە و گوتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، داستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەهۆی هەبوونی مەترسییەكانی پارتی كرێكارانە لەو ناوچانە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین