سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى بەغدا دەكات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/ نیسانی 2023) تۆڕى ميديايى رووداو بڵاويكردەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات،  لەو سەردانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە دوو رێوڕەسمدا دەکات، ئەوانیش رێوڕەسمی تایبەت بە (42) ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر و رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆرکردنی "محەممەد باقر سەدر"ن.

لە هەردوو رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتار پێشکێش دەکات، کە یەکێکیان كاتژمێر (10)ـی بەیانی دەستپێدەکات، بڕياريشە گوتارى دووەم  كاتژمێر سێى دوای نیوەڕۆ.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دوای رێککەوتنی 4ـی نیسانی نێوان هەولێر و بەغدا دێت لەسەر  هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین