سوودانى ستایشى ڕۆڵى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە یادى (42) ساڵیادى دامەزراندنى ڕێکخراوى بەدر کرد و تێیدا وتارێکى پێشکەشکرد و ڕاگەیاند، چارەسەرى عێراقییانە باشترین ڕێگەیە و عێراقى یەک ڕەنگ سەرناکەوێ.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەکرد، هەرێمى کوردستان پشیتوانى لە جێبەجێکردنى کارنامەکەى حکومەتەکەى محەمەد شیاع سوودانى دەکات و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنى.
سەبارەت دووبارە فرۆشتنى نەوتى کوردستان سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان و دەستخۆشی لە محەممەد شیاع سوودانی و مەسرور بارزانی دەکەم، چارەسەری عێراق باشترین چارەسەرە.
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بیرى بەرپرسانى عێراقى هێنایەوە، کە بەر لە 10 ساڵ سەرۆک بارزانى داوای لە هەموولا لایەنە عێراقییەکان کرد بگەڕێینەوە بۆ دەستوور، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا و رووداو و کارەساتی ناخۆش روویان لە عێراق و ناوچەکە کرد.
هاوكات دووپاتیشى دەکاتەوە، کاتی ئەوەیە بیر لەوە بکەنەوە کە ئەو سەرکەوتنانە چۆن بەدیهاتن، لە 20 ساڵی رابردوودا هەڵبژاردن بووەتە بنەمایەکی گرن، نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان لە پەرلەمان هەیە، عێراق بووەتە خاوەنی دەستوورێکی فیدراڵی و هەمیشەیی، ئەمانە هەموویان ئاماژەی گۆڕانکارین.
لە بەشێکى ترى رێوڕەسمەکەدا، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ستایشى ڕۆڵى سەرۆک نێچیرڤانى کرد و ڕایگەیاند، لێرەدا ئامادەبوونی سەرۆک و برای خۆشەویستم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەرفەت دەزانم کە ستایشی رۆڵی بکەم لە پای ئەو هەوڵانەی پێشکێش و داویەتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگییەکان بە گیانێکی بنیادنەرانە و بەرپرسانە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment