سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌، جەخت جێبەجێکردنى کارنامەى حکوومەتى عێراق دەکەنەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (هەشتى نیسان/2023)  سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ درێژه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌، كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا "دۆخى سیاسیى وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و دوا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت"، تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا لێكگه‌یشتن و گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى وڵاتیان به‌ پێوست و ئه‌رێنى زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پشتگیریى لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌راندنى یاساى بودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرده‌وه‌."

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین