سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و لەتیف رەشید: دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان هەنگاوێکى ئەرێنییە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، "ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان" تاوتوێ دەکەن.

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ د. عه‌بدوله‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق، ڕێککەوتنى هەولێر-بەغدا بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان "به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه‌ و هیوایان خواست ڕێگه‌ خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ى هه‌ولێر ـ به‌غدا."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى وڵاتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پێویستیى پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق كرده‌وه،‌ هه‌روه‌ها لێكگه‌یشتن و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ى ڕاست له‌ قه‌ڵه‌م دا."

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین