سەرۆک بارزانى پەیامێکى بە بۆنەى جەژنى قیامەى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، پەیامێکى پیرۆزبایی بە بۆنەى جەژنى قیامەى حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) ئاراستەى کریستانییەکانى کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم."

 

دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی 

پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان. 

لەو بۆنەیەدا هیوای ئاشتی و بەختەوەری و شادی بۆ هەموو خوشك و برا كریستیانەكانمان دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

8ی نیسانی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین