د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل: زیاتر لە (50) جۆرى شیرى مندڵان بە کوالێتى خراپ لە بازاڕەکانى کوردستان دەفرۆشرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى هۆشدارى دەدات لە فرۆشتنى زیاتر لە (50) جۆرى شیر لە بازاڕەکانى هەرێمى و دەشڵێت، لە هیچ شوێنیکى دونیا بەمجۆرە نییە و شیرەکانیش کوالێتییان خراپە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى د. جەمال احمد رشیدى مندڵانى فێرکارى لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سلێمانى کردووە، دەڵێت، بەشێک لە شیرەکان کوالێتیان خراپە، گومان دەکرێت بەشێک لەو شیرانە بۆ ئەوەى ساغ بکرێتەوە بڕێک بەرتیل بدەن بە هەندێ خەڵک بە ناو و ناونیشانى جیاواز.

هاوکات د. پشدەر عەبدوڵڵا جگە لەوەى داواى پێکهێنانى لیژنەیەکى باڵاى زانستى لە پسپۆڕانى پزیشکانى منداڵان دەکات، کەمکردنەوەى ژمارەى شیرەکان بە باشت دەزانێ، بۆ ئەوەى هاووڵاتییان سەریان لێ نەشێوێ.

هەروەها ئاماژەى بەوەش کردووە، پێوێستە لەڕێگەى دەزگاکانى ڕاگەیاندن هەڵمەتێکى نیشتمانى بکەن و سوودەکانى شیرى دایک بۆ هاووڵاتییان ڕوونبکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین