سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى سیاده‌ پەیوەندییەکانى هەولێر-بەغدا تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى سیاده‌ کۆبووەوە. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیان لە "هاریكاریى هاوبه‌شى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق و گرنگیی پشتگیرییان له‌ حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق" کردەوە.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (هەشتى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەچوارچێوەى کۆبوونەوەکانى به‌غدا، له‌گه‌ڵ  خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى سیاده کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا "دوا پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و کارنامه‌ی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان" تاوتوێ كرد.

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و خه‌میس خه‌نجه‌ر، "جه‌ختیان له‌ هاریكاریى هاوبه‌شى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق و گرنگیی پشتگیرییان له‌ حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێکردنی ته‌واوی كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ سه‌قامگیری و ماف و شایسته‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق دابین بکات."

هه‌روه‌ها ئەوەش هاتووە، "چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی وڵات و ڕه‌وشی پێکهاته‌کانی عێراق، خرانه‌ به‌ر باس."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین