سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌رى ئازادییه‌كانیان ده‌بین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قیامەى حەزرەتى مەسیح  (سڵاوى خواى لێ بێت) لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە پێکهاتەکان دەکات و دەڵێت، "له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژیان" دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى نیسان/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى مەسیحى و کریستیانیەکانى کوردستان و عێراق کرد و ڕایگەیاند، "خوشك و برایانى مه‌سیحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره‌ و ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌بین." 

 

دەقى پەیامەکەى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەى جەژنى قیامە:

جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت) به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده، شادى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سیمایه‌كى گرنگیى ناسنامه‌ى كوردستانى و مایه‌ى شانازیمانه‌. خوشك و برایانى مه‌سیحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره‌ و ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌بین.

جه‌ژنى قیامه‌ له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

9/4/2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین