فراكسیۆنی گۆڕان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانى کوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا چەند داواکارییەک دەخاتە بەردەم سەرۆکایەتى و ئەندامانى پەرلەمان و داواى دانیشتنى بەپەلەى پەرلەمان دەکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى سەرۆک و جێگرى سەرۆک وەزیران

‎ئەمڕۆ یەكشەممە (نۆی/ نیسان/ 2023) بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لەو راگەێندراوە هاتووە، “لەپێناو نەهێشتنی ئاسەوارەکانی دو ئیدارەیی و یەک حکومەتی؛ پێویستە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی بە پەلە ئەنجام بدات بۆ چارەسەری کۆی گرفتەکان و چارەسەر و کۆتایی هێنان بە کێشەکانی نێوان سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی هەردوو بەڕێزیان بکرێت."

لە بەشێكی تری راگەێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “بەهەند وەرگرتنی سەرنج و هۆشیارینامە و ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بارەی دۆخی سیاسیی و ئیداری هەرێم و بە نیشتیمانیکردنی هێزە چەکدارەکان.ـ"

هەروەك داوای کۆتاییهێنان بە کارکردنی حیزبیانەی دەزگاکانی پاراستن و زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی و پارتی، لەبری ئەوە هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەزگایەکی هەواڵگری نیشتیمانی تۆکمە، لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ ئەوەی کە ئەرکە نیشتیمانیەکان بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسیەکان جێبەجێ بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین